+964-780-555-9944
PFX ناوی بازرگانی
تۆ (“کڕیار”) ئاگاداریت پێ دەدرێت کەوا بە وریاییەوە هەموو ئاگادارکردنەوەکان بخوێنیتەوە لەگەڵ “مەرج و یاسا و ڕێساکانی کارکردن” ی تایبەت بە ئێمە، هەروەها ” سیاسەتی جێبەجێکردنی داواکارییەکان” و بەڵگەنامە یاساییەکانی دیکەیش کەوا لەسەر ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکەمان بەردەستە.
CFDs (گرێبەست بەرامبەر جیاوازی) بریتیە لە ڕێکەوتنێک لە نێوان دوو لایەندا، زۆربەی جار بە “کڕیار” و “فرۆشیار” ناو دەبرێن، کە فرۆشیارەکە پێویستە جیاوازی نێوان بەهای ئێستای بنەماکە و بەهاکەی لەدوای کاتی گرێبەستەکە بدات، ئەم لێوەرگرتنە داراییە توانای پێشبینیکردنی جوڵەی نرخی بنەڕەتە داراییە سەرەکییەکان دەڕەخسێنێت بۆ وەبەرهێنەران بە بێ خاوەندارییەتیکردنی.
ئەم بەڵگەنامەیە هەموو مەترسییەکانی پەیوەست یاخود لایەنە گرنگەکانی دیکەی CFDs لەخۆی ناگرێت و ناکرێت وەک پێشنیارێکی وەبەرهێنان تەماشای بکرێت. پێویستە لەسەر کڕیاران لە سروشت و مەترسییەکانی CFDs بە تەواوی تێبگەن پێش ئالوگۆڕکردن، هەروەها داوای ڕاوێژی یاسایی یاخود دارایی سەربەخۆ بکەن ئەگەر دڵنیا نەبوون.
ا. مەترسییەکانی بەرزکەرەوەی دارایی: CFDs بەرزکەرەوەی دارایی لەخۆ دەگرێت، کەوا ئەمەیش ڕێژەی ئەگەری قازانج و شکستهێناند پێشبینی کراو زیاد دەکات.
ب. مەترسییەکانی نرخدانان: دەکرێت هەڵاوسانە خێراکانی نێو بازاڕ ببێتە هۆی دروستبوونی کەلێن و کاریگەری هەبێت لەسەر ئاڵوگۆڕکردن و بازرگانی.
ج. فەرمانەکانی وەستاندنی زیان و شکست: ڕەنگە هەموو کات پارێزراو نەبێت بەرامبەر بەزیان و شکستەکان، بە تایبەت لە کاتی جوڵە خێراکانی نرخ.
د. مەترسی بانگەوازە پەراوێزەکان و پاڵاوتەکردن: پێویستە لەسەر کڕیاران پارێزگاری لە بڕی پارەی پێویست بکەن بۆ زاڵبوون بەسەر پابەندیە پەراوێزەکان، یان مەترسی تەسفیە کردنی پۆستەکان.
هـ. مەترسییەکانی زیان و شکستهێنان: دەکرێت جوڵە نەرێنییەکانی بازاڕ ببێتە هۆی زیان و لەدەستدانی پارە وەبەرهێنراوەکان.
ف. گەرەنتی نەکردنی نرخ: ئاڵوگۆڕی CFDs گەرەنتی قازانج ناکات.
و- بەدەستنەهێنانی بنەما سەرەکییەکان: کڕیارەکان لەگەڵ بەکارهێنانی CFDs دا ناتوانن ببنە خاوەنی بنەما سەرەکییەکان.
هەموو مەترسییە جۆراوجۆرەکانی وەک مەترسی بازاڕی و، سیستەمی و، تەکنیکی و، کارپێکردن، شارەوانی، نرخی سوو، ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکان، لەگەڵ هەموو مەترسییە یاسایی/ڕێکخراوەییەکانی ئاڵوگۆڕکردنی CFDs.
کڕیارەکە خۆی بەرپرسیارێتی مەترسییەکان هەڵدەگرێت وەک کەمی زانیاری، هەڵە تەکنیکییەکان، گەیشتنی بێ مۆڵەت، لەگەڵ ئەو بارودۆخانەی لە دەرەوەی ویستی کەسەکەن.
اتصل بنا واتس آب