سیاسەتی سپاردنی ناوخۆیی
یاسا و ڕێسا ناوبراوەکان لە سیاسەتی سپاردنی ناوخۆییدا بە گرێبەستێکی مسۆگەرکراو ئەژمار دەکرێت لە نێوان کۆمپانیای PFX و پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی. مەرج و ڕێساکان پڕۆسەی ئەرکەکانی پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی ڕێکدەخەن و پێویستە لەسەر لایەنەکەی دیکەیش بە تەواوی پابەند بێت، ئەگەر نا هەر پێشێلکردنی مەرج و ڕێساکان دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزارییەکانی کەسی پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی. هەروەها بۆ پاراستنی مافی کڕیاران و مافی وەبەرهێنی ناوخۆیی و گەرەنتیکردنی هەموو ئەو چالاکییانەی وا لە کەشێکی تەندروستدا جێبەجێ دەکرێت، پێویستە لەسەر هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان مەرج و ڕێنمایی و یاساکان بخوێننەوە و پابەند بن پێوەی.
پێناسەکان
١- سپاردنی ناوخۆیی: بریتیە لە ڕێگەیەکی نابەربڵاو بۆ پارەدان لەلایەن کۆمپانیاکانی کارکردوو لە پیشەسازییە داراییەکاندا، ئەمەیش بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی پارەدان(دانان و ڕاکێشان بۆ هەژماری ئاڵوگۆڕکردنی کڕیاران) لە رێی بریکارێکەوە کەوا توانای هەیە و هەموو مەرج و یاساکان دەیگرێتەوە بۆ ئەداکردنی پڕۆسەی دانان و ڕاکێشانی ڕاستەوخۆی بریکارەکان بە بێ پێویستبوون بە ئامرازی زیادە بۆ ئەو شێوازە باوانەی پارەدان کەوا کۆمپانیای سەرەکی دەستەبەری دەکات. دەکرێت ئەوە بەدەستبهێنرێت لە ڕێگەی هەژمارێکی جیاوە کەوا ڕاستەوخۆ بۆ ئەو ئامانجە بەکاربهێنرێت، ئەم هەژمارە توانای ئاڵوگۆڕکردنی نابێت. پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی دەتوانێت بڕێک پارەی جێگیر دابنێت لەم هەژمارەدا کەوا توانای گەیشتن بە پارەدانی کڕیارانی پێ دەبەخشێت.
٢- خزمەتگوزاری سپاردنی ناوخۆیی: ئەمە یەکێکە لەو خزمەتگوزارییانەی کەوا کۆمپانیا دەتوانێت دابینی بکات بۆ هەر پێ ئەسپێردراوێکی ناوخۆیی، کە ئەمەیش بە خاسییەتێکی باش دادەنرێت. توانای بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە لەلایەن پێ ئەسپێردراوی ناوخۆییەوە ڕەنگدانەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانییەتی بۆ کڕیارەکانی. پێویستە بێتوانایی کەسی پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی لە بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییەدا هیچ کاریگەرییەکی دارایی یاخود ڕەوشتی نەبێت لەسەر کۆمپانیای PFX .
٣- هەژماری پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی: هەژمارێکە کەوا دروست کراوە تایبەت بە بریکار تاوەکو سپاردنی ناوخۆیی تێدا ئەنجام بدات بۆ کڕیارەکانی، پێویستە ئەوە بە هەند وەربگیردرێت کەوا ئەم هەژمارە ئاڵوگۆڕکردنی پێ ئەنجام نادرێت و دەکرێت بەکاربهێنرێت لە لایەن پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی و کڕیارەکانەوە
٤- باڵانسی سپاردنی ناوخۆیی: بریتیە لەو بڕە پارەیەی کەوا پێ ئەسپێردراوی ناوخۆیی هەڵدەستێت بە دانانی لە نێو هەژمارەکەیدا بۆ ئەنجامدانی هەریەک لە دانان و ڕاکێشان بۆ کڕیاران، پێویستە نوێکردنەوەی باڵانس بە ڕێک و پێکی ئەنجام بدرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێی ئیمەیڵی : info@pfxtrader.com