سیاسەتی خەڵاتکردن
- پێویستە لەسەر بازرگان(ئاڵوگۆڕکار) کە هەموو مەرج و یاساکان بە وریاییەوە بخوێنێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پارەی بەخششەکان، بەهۆی داواکاری کڕیار بۆ بەخششەکان، دەتوانین بڵێین بازرگانی مامناوەند بە تەواوەتی مەرجەکان دەیگرێتەوە.
- ئاڵوگۆڕکار دەتوانێت مامەڵە بە پارەی بەخششەکەوە بکات وەک پارەیەکی ئاسایی و، ئەو بەخششە پشتگیری لە (margin) ـەکەت دەکات لە کاتی مامەڵە و ئاڵوگۆڕکردندا.
- پارەکانی بەخشش هەمووی بە تەواوی موڵکی کۆمپانیای PFX وە.
- بەخششەکە لە دوای داواکردنی لە “ژووری بازرگانی” بەردەست دەبێت ڕاستەوخۆ دوای ناو تۆمارکردن و دروستکردنی هەژمار.
- پارەی بەخششەکان تەنها بەو هەژمارانە دەدرێت کەوا لە جۆری ستانداردن.
- پارەی بەخشش(بۆنوس) بۆ هەژمارەکانی جۆری Zero وCent وFix وVIP وPAMM زیاد ناکرێت.
- پارەی بەخششەکان دەستبەجێ دەگەڕێنرێتەوە کاتێک هەژمارێکی ئاڵوگۆڕکردنی ستاندارد دەگۆڕدرێت بۆ هەژمارەکانی Zero وCent و Fix وVIP وPAMM.
- زۆرترین بڕی بەخشش ٥٠٠٠ دۆلارە.
- ستراتیجییە خراپەکارییەکان بە تەواوی قەدەغەن و، هەر خراپ بەکارهێنانێک لەو ڕووەوە بە پێشێلکردنی ئەم رێکەوتنە دادەنرێت، لە کاتی ئەنجامدانیشیدا کۆمپانیا بۆی هەیە دەست بگرێت بەسەر سامان و قازانجەکانی ئەو کەسەدا بە بێ هیچ شیکردنەوەیەک.
- ئەم بەخششە تەنها بۆ یەک تاکی ناو خێزانێک دەدرێت و نابێت داوای بکرێت لەلایەن تاکێکی دیکەی خێزانەکەوە.
- ناونیشانی IP تایبەت بە ئینتەرنێت بە هۆکارێکی سەرەکی بەخشینی بەخشش دادەنرێت؛ لەسەر ئەو بنچینەیەش، بەخششەکە ناونیشانە لێکچووەکانی IP بلۆک دەکات(لە ئاڵوگۆڕکردن یاخود پشکنینی ڕاستی و دروستییەکەی).
- کەمترین بڕی پارەی قازانج لە بەخششەکانەوە کە ئاڵوگۆڕکار بتوانێت ڕایبکێشێت بریتیە لە ١٠٠ دۆلار یاخود بە هەر دراوێکی دیکە کەوا یەکسانە بەو بڕەیە.
- سندووقی بەخششەکان بە هەموو تاکێک دەبەخشرێت نەوەک هەموو هەژمارێک.
- ڕاکێشانی پارە لە هەژمارەکەوە یاخود گواستنەوەی ناوخۆیی دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی بەخششەکە، بەو شێوەیە پارەی بەخششەکە دەکیشرێتەوە لە هەژمارەکە بە پێی گونجاویەکەی لەگەڵ بڕی پارەی ڕاکێشراو لە کاتی ڕاکێشانیدا.
- بەدواداچوون بۆ داواکاری بەخشش دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کارکردن لەو کاتەوەی کە داواکراوە.
- ئاڵوگۆڕکار(بازرگان) دەتوانێت داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو پارەی بەخششەکانی ناو هەژمارەکەی بکات.
- ئاڵوگۆڕکار دەتوانێت داواکاری هەڵوەشاندنەوەی باڵانسە نەرێنییەکانی ناو هەژمارەکەی بکات، لەم حاڵەتەدا، هەموو پارەی بەخششەکەیشی بۆ دەکشێنرێتەوە و هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- ناتوانرێت لە ڕێی گواستنەوەی ناوخۆییەوە بەخششەکان بگوازرێتەوە.
- لە بارودۆخێک گەر باڵانسەکە لە هەژماری ڕاستەقینەی بازرگانێکدا خراپ بوو و بوویە هۆی لەکارکەوتن، ئەوە ڕەنگە پارەی بەخششەکان خۆکارانە هەڵبوەشێتەوە.
- پارەی بەخشش کارایە تاوەکو سێ مانگ لە دوای بەدەستهێنانی لەلایەن ئاڵوگۆڕکارەوە.
- PFX مافی ڕەتکردنەوەی هەر باڵانسێکی زیادەی هەیە بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک.
- PFX مافی هەڵوەشاندنەوەی هەموو پارەکانی بەخششی هەیە کە پێشتر کۆ کراونەتەوە بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک.
- PFX (چ بە ڕاستەوخۆ بێت یاخود ناڕاستەوخۆیی) بەرپرسیار نییە لە هیچ سەرەنجامێکی هەڵوەشاندنەوەی پارەی بەخششەکان. وە هاندەرە بۆ پشتگوێ خستنی پارەی بەخششەکان لە هەژماری بەڕێوەبردنی مەترسیەکان و/یان ستراتیژییەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕکاردا.
- کۆمپانیای PFX مافی ئەوەی هەیە کە داوای قەواڵەی زیادەی ناسنامە یاخود هەر زانیارییەکی کەسی دیکە بکات لە بازرگان ئەویش بە مەبەستی بەدەستخستنی پارەی بەخششەکان.
- ڕاستەوخۆ بەخشش و قازانجەکانی ئاڵوگۆڕکار دەکشێنرێتەوە گەر هەستێت بە بەکارهێنانی IP ئەو مامەڵانەی پێشووتر کەوا لە هەژماری دیکەدا بەکاری هێناوە، ئەویش لەبەر ئەوەی یەکێک لە مەرجەکانی بەدەستهێنانی بەخششی پێشێل کردووە(بەخشش تەنها یەکجار دەدرێت بە هەمان ناونیشانی IP).
- ڕەنگە ئەم گرێبەستە بگۆڕێت بە تێپەڕینی کات لەو بەشانەی وا پەیوەستە بە ژینگەی کارکردنەوە، هەر بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان چاوتان لەسەر مەرجەکان بێت تاوەکو ئاگادار بن لە ورد و درشتی.