سیاسەتی وەستانەوە دژ بە سپیکردنەوەی پارە/پارەدارکردنی تیرۆرستان
کۆمپانیای PFX پەیوەستە بە بەرزترین پێوەرەکانی پابەندبوون وەستانەوە لە دژی سپیکردنەوەی پارە (AML) و پارەدارکردنی تیرۆرستان (CTF). ئامانجی سیاسەتی کۆمپانیا لە دژی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرستان بریتییە لە ڕێگریکردن لە گشت جۆرە چالاکییەک لەم بابەتەدا بە شێوەیەکی زۆر کاریگە، ئەمەیش لە پێناو هاریکاریکردنی حکومەت لە وەستانەوە دژی ئەو جۆرە چالاکییانە، یاسا ئەوەی سەپاندووە لەسەر هەموو کۆمپانیا داراییەکان کەوا پێویستە زانیاری هەموو کەسێکیان لەلا بێت کەوا هەژمار دروست دەکات و زانیارییەکانیش ناسنامەی کەسەکە دیاری بکات، هەروەها پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکات و لێی بکۆڵێتەوە و ناسنامەکە پشتڕاست بکاتەوە، پاشان تۆماری بکات. ئێمە پەیوەستین بە هەواڵدان لە هەر چالاکییەکی گومانلێکراوی کڕیار کەوا پەیوەندی هەبێت بە سپیکردنەوەی پارە.
سپیکردنەوەی پارە ئەو چالاکییانە دەگرێتەوە کەوا تێیدا ئەو پارانە ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت کە لە چالاکی نایاساییەوە بە نموونەی(گزی و فێڵکردن، گەندەڵیکردن و تیرۆرستی و، هتد)وەرگیراوە بۆ پارە و وەبەرهێنانێکی دیکە کە وا دەربکەون یاسایین، ئەوەیش بۆ شاردنەوە یاخود گۆڕینی سەرچاوەی ڕاستەقینەی پارەکە، دەکرێت ئەم چالاکی وپرۆسەیە دابەش بکرێت بەسەر ئەم سێ قۆناغەی دواتردا:
١-بە پاکەتکردن: لەم قۆناغەدا، پارەکان دەگۆڕدرێن بە ئامرازە داراییەکانی وەک چەکی پارە و، هەژماری بانکی و، گۆڕینەوەی پارەکان، یاخود دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کڕینی کاڵا و بەرهەمی زۆر بە نرخ کەوا بتوانرێت دووبارە بفرۆشرێتەوە، هەروەها پارەکان دەشتوانرێت بە شێوەیەکی بەرجەستەیی لە بانک و ڕێکخراوە نابانکییەکانی وەک(نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕکردن)، جا بۆ گومان دروست نەکردن لە لایەن کۆمپانیاکەوە، پارە سپیکەرەوەکە هەڵدەستێ بە دانانی پارەکەی بە چەند جارێک لەبری دانانی هەموو بڕە پارەکە بە یەکجار، ئەم ڕێگایەی بەپاکەتکردنیش بە (smurf) ناودەبرێت.
٢-کۆکردنەوە: پارەکان ڕادەگوازرێنەوە بۆ هەژمار یاخود ئامرازەکانی دیکەی دارایی بۆ شاردنەوەی سەرچاوەکەی و ڕێگریکردن لە ئاماژەدان بەو لایەنەی کە چەندین مامەڵەی دارایی ئەنجامداوە، بێگومان ڕاگواستن و گۆڕینی شێوەی پارەکە وادەکات قورس بێت دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو پارەیەی کەوا سپیکراوەتەوە.
٣-تێهەڵکێشان: پارەکان دەهێنرێنەوە ناو بازنەی ئاڵوگۆڕکردن وەک پارەیەکی یاسایی بۆ کڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان.
PFX پەیوەستە بە بنەمای وەستانەوە دژ بە سپیکردنەوەی پارە و بە شێوەیەکی زۆر توند ڕێگری دەکات لە هەر ڕێکارێک کەوا پڕۆسەی بەیاساکردنی ئەو پارانە ئاسان یاخود بە ئامانج دەگرێت کە بە نایاسایی بەدەست هێنراون، سیاسەتی وەستانەوە بەرامبەر سپیکردنەوەی پارە ئامانجی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیایە لەلایەن تاوانبارانەوە، کە بۆ بابەتی پارە سپیکردنەوە یاخود پارەدارکردنی تیرۆرستان یان چالاکییە سەرپێچییەکانی دیکە بەکاردێت. بۆ ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە، PFX پشگیری هیچ پارەدان و پارە ڕاکێشانێکی کاش ناکات، هەروەها کۆمپانیا مافی خۆیەتی کارکردنی هەر کڕیارێک ڕابگرێت کە ڕەنگە بە نایاسایی هەژمار بکرێت یاخود بە بۆچوونی کارمەندەکان گومانی سپیکردنەوەی پارەی لێبکرێت.
ڕێکارییەکانی کۆمپانیا
PFX گرەنتی ئەوە دەکات کەوا هەموو کڕیارێک کەسێکی ڕاستەقینە یاخود کۆمپانیایەکی یاساییە و، هەموو ڕێکارە پێویستەکان بە پێی یاسا و ڕێساکانی دەسەڵاتی دراو دەگرێتە بەر و، یاسای وەستانەوە دژ بە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆرستان جێبەجێ دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە: info@pfxtrader.com