ئێمە کێین

PFX یەکێکە لە دیارترین میانگیرەکانی فۆڕێکس لەسەر ئاستی جیهان، کەوا خزمەتگوزارییەکانی ئاڵوگۆڕکردن و بازرگانی بە نرخێکی بنچینەیی بەردەست دەکات، ئەویش بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستی ئاڵوگۆڕکار و بازرگانە چالاکەکان لەگەڵ بەکارهێنەرانی ستراتیژیەتەکانی بازرگانی خێرا(scalping)، ئەمەیش لە پەنای پێشکەشکردنی پشتگیری بە ئەو کەسانەی وا تازە هاتوونەتە نێو بازاڕی فۆڕێکسەوە. PFX ماڵپەڕە پێشکەوتووەکانی بازرگانی و، خزمەتگوزاری پەیوەندیکردنی زۆر خێرا و نەختینەییەکی گەورە پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات تاوەکو پێویستییەکانیان بە باشترین شێوە فەراهەم بهێنێت.

PFX لە ڕێی کۆمەڵێک لە پیشەگەرانەوە لە بواری دروستکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکانەوە دامەزراوە کەوا رۆڵی سەرەکییان هەببوە لە کاریگەرییەکانی سەرکەوتنی یەکێک لە گەورە پێشکەشکارانی سیستەمی گرێبەست بەرامبەر جیاوازییە ڕێکخراوەکان.

بەرواری دامەزراندن و ئامانج

PFX لە کاتی دامەزراندنیدا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئامانجی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورەیە بوو کەوا لە نێوان تاکەکان و دامەزراوەکاندا هەیە، ئەویش لە ڕێگای پێشکەشکردنی ئەو چارەسەرانەی ئاڵوگۆڕکردن، وا هەتاوەکو ئەم دوابەدوایەش لە بانکە وەبەرهێنەرەکان و وەبەرهێنەرە داراییە ئاست بەرزەکاندا بچووک بوبوویەوە، جا لە رێگەی Spread ەوە، PFX Global چەندین تەکنیکی بازرگانی زۆر خێرا بە تێکڕای سپرێدێکی زۆر کەم پێشکەش دەکات، ئەمەیش لە پەنای نەختینەیەک کە نموونەی نییە و بێوێنەیە.

PFX هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ لە پێناو پێشکەشکردنی بەرهەمگەلێکی نوێ و داهێنەرانە، هەروەها چاکسازیکردنی بەردەوام لە خزمەتگوزارییەکانی بە بەکارهێنانی ئەو تەکنیکە پێشکەوتووانەی وا پێشتر بەردەست نەبوون.

پەیامی کۆمپانیا

PFX  بە هەموو توانایەوە هەوڵ دەدات بۆ بەرهەمهێنانی کەشێکی ڕوون و گونجاو بۆ خزمەتکردنی کڕیارانمان، چ تاک بن یاخود دامەزراوە وەک یەک، ئەمەیش کەشێکی لەباریان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ سەرنج خستنە سەر ئاڵوگۆڕکردن و بازرگانی خۆیان بە بێ سەرقاڵ بوون بە شتی دیکەوە. PFX بۆ خزمەتکردنی بازرگانان دامەزراوە، هەروەها بەردەوام هەوڵ دەدات بۆ پێشکەشکردنی کەمترین تێکڕای سپرێد و باشترین و خێراترینی خزمەتگوزارییەکانی جێبەجێکردن.

بەها سەرەکییەکان

  • متمانە
  • دەستپاکی
  • ڕاستگۆیی
  • دادپەروەری
  • ڕوونی
  • پەیوەستی
  • بەرپرسیارییەتی
  • ڕاستەقینە
  • سانایی (نەرمی)
  • داهێنانی بەردەوام
  • حکومڕانی کۆمپانیاکان

گونجانی ڕێکخراوەیی

PFX بە گرنگییەکی زۆرەوە گوێڕایەڵی هەموو یاسا و ڕێسا و سیاسەتی کارپێکردن و پێوەرەکانی پەیوەست بەم بابەتەیە، وەکو کۆمپانیایەکی ڕێکخراوی جیهانی، PFX پێویستە لەسەری پابەند بێت بە پێوەرە داراییە توندەکانەوە، لەوانەیش لێهاتوویی دارای و پێداویستییەکانی وردبینی.

PFX هەڵدەستێت بە سەرپەرشتیکردنی پارەی کڕیارەکان لە هەژمارگەلێکی تایبەت بە خۆیان لەگەڵ ڕێکخراوە بانکییە پلە یەکەکان، هەروەها هەموو پارەی مەعمیلەکان بە پێی ڕێسای مامەڵەکردن لەگەڵ پارەی مەعمیلەکاندا کاری پێدەکرێت و بە شێوەیەکی جیا لە پارەی ناو کۆمپانیاکە هەڵدەگیرێت و دەپارێزرێت.

وردبینی

چالاکییەکانی PFX دەخرێتە ژێر وردبینییەوە لەلایەن وردبینێکی شارەزای سەربەخۆی دەرەوە، ئەمەیش بۆ گرەنتیکردنی لێهاتوویی پڕۆسەکانی کارکردن و ژمێریاری و گونجانی ڕێکخراوەیی.